یەکەیەکی پاڵاوتنی ئاو لە کەلار دروست دەکرێت

پێشەوا محەمەد

بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان سەرگەرمی داڕشتنی پلانێکن بۆ دروستکردنی یەکەیەکی پاڵاوتنی ئاو لە بەرامبەر پێدانی پڕۆژەیەک بە وەبەرهێنێک.

ئامانج لە دروستکردنی پاڵاوگەکە دوورکەوتنەوەیە لە زیاتر بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی و پاراستنیەتی.

هونەر مەحمود، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، ئەو پاڵاوگەیە هاوسەنگی ئاو لە گەرمیان دروست دەکات و دەتوانرێت ئاوی پڕۆژەکان لەوێوە دابین بکرێت و هێندە پشت بە ئاوی ژێرزەوی نەبەسترێت.

وتیشی، “ئێمە لە گەرمیان بەخشینی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانمان هەیە، هەر وەبەرهێنێک پڕۆژە وەبەرگرێت دەبێت پڕۆژەی خزتمەتگوزاری جێبەجێ بکات و ئەو پڕۆژەیەش لەو چوارچێوەیەدا دەبێت”.