کەریم کابان میوانی بەردەوامی بووە

بەدەم گۆرانی حەسەن زیرەکەوە ئامادەیە 20 کاتژمێر کار بکات

+964

رێژوان قادر- سلێمانی

ئیسماعیل ئیبراهیم، ماوەی 54 ساڵە لە بازاڕەکەدا بە دەم گۆرانی وتنەوە درومان دەکات، دوکانەشی بووەتە ماڵی بەشێک لە هونەرمەندان.

مام ئیسماعیل بەهۆی خۆشەویستییەوە بۆ هونەرمەند حەسەن زیرەک بووەتە دۆستی هونەر ، بەڵام لە قۆناغی گەنجیدا بەهۆی شەڕی عێراق و ئێرانەوە ناتوانێت لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا بخوێنێت و خەونەکەی دەباتە دوکانەکەی و سەرنجی و موشتەرییەکان و هونەرمەندانیش رادەکێشێت.

بەشێک لە هونەرمەندان رۆژانە سەردانی دوکانەکەی مام ئیسماعیل دەکەن، هەم جلوبەرگیان بۆ دەدورێت هەم دەمەتەقێی هونەری دەکەن.

نەجمەدینی غولامی و کامەران عومەر و  کامەرانی عوسەی خولە سنەیی و رەحمەتی کەریم کابان، لە میوانەکانى مام ئیسماعیل بوون.

داڕشتنەوەی : پەری ساڵح

لە سلێمانی بازاڕێک بەرگدرووە بە تەمەنەکانی کۆ کردووەت...

لە سلێمانی بازاڕێک بەرگدرووە بە تەمەنەکانی کۆ کردووەتەوە