لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق لە سلێمانی
بە ئامێرێکی پێشکەتوو بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەک ئەنجامدرا
964+
توانا نەقی
بەسەرکەوتوویی بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەئامێری (ECMO) نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان ئامێرێکی وەها لە نەخۆشخانە پسپۆرییەکانی دڵ بەکار بهنرێت و نەشتەرگەری پێ بکرێت.
دەشڵێت،ئامێری (ECMO) دەتوانیت یارمەتی ئیشکردنی دڵ و سییەکان بدات بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن، بۆیە توانرا بەسەرکەتوویی بۆ ئەو منداڵە دابنرێت کە لەزکماکییەوە کونێک لە نێوان هەردوو گویچکەلەی دڵی هەبوو، هەرروەها خوێنهێنەری سییەکانی راستی دەڕژانە ناو شا خوێنهێنەری سەرەوە (SVC) لەوێشەوە بۆ گوێچکەلەی راست کەخ ۆی پێویستە بڕژێنە ناو گوێچکەلەی چەپەوە.
نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو نەخۆشە پاش مانەوەی بۆ ماوەی چوار رۆژ لەسەر ئامێری (ECMO) و مانەوەی بۆ ماوەی 15 رۆژ لەبەشی چاودێری ورد و چەند رۆژێک لەقاوش، بە تەندروستییەکی باشەوە لە نەخۆشخانە دەرچووە و نێردراوەتەوە ماڵەوە.