قایمقام و پۆلیسی كۆیه رەتیدەکەنەوە
بەدواداچوون بۆ ئەو گروپە دەکرێت کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی خەڵکیان کردووە
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
سه‌باره‌ت به‌و بانده نادیاره‌ى كه هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه و ڤیدیۆى رووتى له‌چه‌ند كه‌سێكی دانیشتوى ناو قه‌زاى كۆیه كردووه، تا ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هیچ كه‌سێك سكاڵاى تۆمار نه‌كردووه و قایمقامیش ده‌ڵێت: رێكارى یاسایی ده‌گرینه به‌ر.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر 964 بڵاویكرده‌وه له كۆیه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه و ڤیدیۆى رووتیان له‌سه‌ره، كه باندێكی نادیار ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى لێكردوون و له‌به‌رامبه‌ریشدا داواى پاره‌یه‌كى زۆری لێكردوون.
تاریق حەیدەری، قائیمقامی قەزای کۆیە بە 964ی راگه‌یاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی لەو جۆرەیان نەبیستووە، ئەگەر هەشبێت رێکاری یاسایی دەگرنەبەر.
وتیشی “هەر تاوانێک کرابێت رووبەرووی یاسای دەکەینەوە”.
ئیبراهیم مەناف، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە قەزای کۆیە بە 964ـی وت “تا ئێستا هیچ سکاڵایەکمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بە دەست نەگەیشتووە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هەرکات سکاڵا لای ئێمە تۆمار کرا، رێوشوێنی یاسایی دەگرنەبەر و تۆمەتبار دەستگیر دەکەن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه 964 دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، نۆ حاڵه‌ت كه هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه و ڤیدیۆى رووتیان له‌سه‌ر بووه، روویان له گروپێكی ته‌كنه‌لۆژیا له كۆیه كردووه كه كارى چاككردنى پلاتفۆڕمه‌كانى سۆشیاڵ میدیا ده‌كه‌ن و وتویانه، چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌یان بۆ بكات.
بافڵ پشتیوان، خاوه‌نى گروپی کوردگارد، له كۆیه به 964ـى وتبوو، به‌شێك له‌و وێنه و ڤیدیۆى كه هه‌ڕه‌شه‌ى بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان پێكراوه، راسته‌قینه‌ن و به‌شێكیشان بانده‌كه خۆی له رێگه‌ى مۆنتاژه‌وه بۆى دروستكردوون.
وتبووشی، له‌و نۆ حاڵه‌ته‌ى سه‌ردانی كردوون به‌رپرس و كه‌سایه‌تی دیاری تێدایه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن