یانەی زاخۆ لەبەرامبەر دهۆک بە دۆڕاو دانرا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لیژنەی ئینزیباتی عێراقی لەسەر سکاڵایەکى یانەى دهۆک کۆبووەوە بریاریدا یانەی زاخۆ سزا بدرێت و یاریەکەی لەگەڵ یانەی دهۆک لە خولى تازەپێگەیشتوانى عێراق کە بەئەنجامی 2-1 بردیەوە، بە دۆڕاو هەژمار بکات و بکرێت بە 3-0 لە بەرژەوەندى یانەى دهۆک.

بڕیارەکە دواى ئەوەهات کە یانەى زاخۆ سەرەڕاى ئەوەى لە یارى رابردوو گۆڵپارێزەکەیان بە کارتى سور دەرکرابوو، بەڵام لە یارییەکەیان بەرامبەر دهۆک کە لە 29.3.2024، ئەنجامیدا بەشداریان پێکرد.

شڤان محمد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ـى وت، ئەمرۆ لیژنەی تایبەتی ئینزیباتی لە خولی تازە پیگەیشتوانی عێراق کوبوونەوە و بڕیار درا کە یاریەکە بۆ دهۆک بێت بە ئەنجامی 3-0 و یانەی زاخۆ جگە لەوەی بە دۆڕا و دانرا، بە بڕى 5 ملیۆن دیناریش سزادرا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هاندەرانى یانەى زاخۆ لە گۆڕانکارییەکانی یانەکەیان راز...

هاندەرانى یانەى زاخۆ لە گۆڕانکارییەکانی یانەکەیان رازی نین