ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆ سلێمانی تێده‌په‌ڕێت
964+
ژووری هه‌واڵ
ئه‌مڕۆ 3.4.2024 ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی هێڵی فڕۆكه‌وانی توركیا تێده‌په‌ڕێت، كه گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگرتووه و به پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه پێشوازی له هیچ فڕۆكه‌یه‌ك ناكات له سلێمانییه‌وه روو له توركیا بكات.
رۆژی 3.4.2024 هێڵى فڕۆکەوانیى تورکیا، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لە راگرتنى سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى هێڵى فڕۆکەوانى تورکیا بۆ فڕۆکەخانەکە ئاگادار کردەوە، دواتریش حکومەتى تورکیاش بڕیاری دا ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی هەر فڕۆکەیەکدا دابخات کە بیەوێت لە تورکیاوە گەشت بۆ سلێمانی بکه‌ن، ساڵێکیش تێدەپەڕێت بەسەر ئەو قەدەغەیە و هیچ گەشتێک لە نێوان سلێمانى و تورکیا ئەنجام نەدراوە.