بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژن

لیژنەکانی قایمقامیەتی رانیە شەوانە دەگەڕێن

964+

پێشەوا محەمەد

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی مانگی رەمەزان، شەوانە بەسەر دوکان و شوێنە بازرگانییەکاندا دەگەڕێن و چاودێرییان دەکەن.

گەڕانی لیژنەکان بە شەو لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان لە کۆتا 10 شەوی مانگی رەمەزان و نزیکبوونەوە لە جەژن دوکان و بازاڕەکان دەکرێنەوە.

“کاری شەوانمان بە هەمان شێوەی رۆژ چاودێریی نرخ و کوالێتی و خۆراک و مادەی بەسەرچووە لە سەرجەم دوکان و شەقام و شوێنە بازرگانییەکانی ناو رانیەیە”، ئەوە قسەی کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیەیە.

ئەو لیژنەیەی دەگەڕێت پێکدێت لە نوێنەرى تەندروستى و ئەندازیارى خۆراک و ئەندازیارى کشتوکاڵ و نوێنەرى قایمقامییەتى رانیە و ئاسایشى ئابوورى و گەشتوگوزار.

تا ئێستا قایمقامییەتەکە ئاماری دەستبەسەرداگرتنی کاڵا و شمەکەکانی مانگی رەمەزانی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بە پێی بەدواداچوونێکی 964، لەو مانگی رەمەزاندا زیاتر لە تۆن و نیوێک خۆراک و ماددەی بەسەرچوویان لەناوبردووە.

بە وتەی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتیی رانیە، ئامانجیان سەلامەتیی هاوڵاتیان و پابەندبوونی دوکاندارەکانە بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان.

لە رانیە نزیکەی 350 کیلۆ خورما و شیرینی خراپبوو دەستیبەس...

لە رانیە نزیکەی 350 کیلۆ خورما و شیرینی خراپبوو دەستیبەسەردا گیرا