تابلۆی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم - وێنە: 964
وەزارەتی تەندروستی وا دەڵێت
ناوەڕاستی ئەم مانگە هەڵمەتی کوتانی منداڵان لە قوتابخانەکان دەستپێدەکات
964+
فەهمی نەبی
وا بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە هەڵمەتی کوتانی قوتابیانی سەرەتایی دژی نەخۆشی سورێژە دەستپێبکات و هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
د.سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بە 964ی راگەیاند، ئەگەر هیچ بەربەستێک نەیەتە پێش رۆژی 14.4.2024 هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە دەستپێدەکات.
وابڕیارە هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە قوتابیانی قۆناغی یەک تا شەشی سەرەتایی بگرێتەوە و ئەمڕۆ لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم کۆبوونەوەیەک لەنێوان وەزارەت و یونسێف بەڕێوەچووە و ناوەڕاستی ئەم مانگە بۆ هەڵمەتەکە دیاریکراوە.
964 هەوڵیدا ژمارەی ئەو قوتابیانە وەربگرێت کە هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە دەیانگرێتەوە، بەڵام هیچ ئامارێکی دیاریکراو لەبەردەست نەبوو.