ئێران دەڵێت ئیسرائیل هێرشەکەی کردووە
کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بۆردوومان کرا
964+
فەهمی نەبی
کەمێک لەمەوبەر لەرێگای بۆردوومانی فڕۆکەوە بەشێکی کونسولخانەی ئێران کە لەتەنیشت باڵیۆزخانەی ئێرانە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆردوومان کراو تا ئێستا کوژرانی شەش کەس پشتڕاستکراوەتەوە، بەڵام میدیای ئێرانی دەڵێت، باڵیۆز سەلامەتە.
ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە پاشکۆی باڵیۆزخانەی ئێران بووە و بەتەواوی تەختی زەوی بووە و دوکەڵێکی زۆر لە شوێنەکە بەرز دەبێتەوە، وەک دەردەکەوێت ژمارەیەکی زۆری ئەمبۆڵانس لەشوێنی رووداوەکەن.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی دەڵێت، ئیسرائیل لە پشتی هێرشەکەیە.
باڵیۆزخانەی ئێران لە گەڕەکی ئەلمەزەی دیمەشقی پایتەختە و ئەو شوێنەی هێرشی کراوەتە سەر شوێنی مانەوەی باڵیۆزی ئێرانی بووە.
دوای نیوکاتژمێر ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، محەمەد رەزا زاهیدی سەرکردە لە فەیلەقی قودسی ئێرانی لەناو کوژراوەکانە.