شیاوی خواردن نەبوون

لە یەک مانگدا زیاتر لە 12 تۆن سەوزە و میوە لە عەلوەی سلێمانی کۆکراوەتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

مانگی رابردوو لە عەلوەی هاوچەرخی سلێمانی، زیاتر لە 12 تۆن بەرهەمی سەوزە و میوە، لە پشکنین دەرنەچووە و دەستی بەسەرداگیراوە.

ئەوەی دەستی بەسەرداگیراوە، زۆرترینی تەماتە، شوتی، سێو، پرتەقاڵ و لالەنگی بووە، لە تاقیگەکانی کوالێتی کۆنتڕۆڵ و لیژنەی تەندروستی و چاودێری بازاڕ ئەنجامەکانیان دەرچووە و شیاوی بەکارهێنان نەبووە.

بە قسەی گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بێت، تەنیا لەمانگی رابردوو لە نێوان 1.3.2024 بۆ 31.3.2024، لە عەلوەی هاوچەرخی سلێمانی، بڕى 12 تۆن و 365 کیلۆ گرام، بەرهەمی سەوزە و میوە کەشفکراون کە شیاوی خواردن نین.

ئەمڕۆ دووشەممە 1.4.2024، ئەوەشی بە 964 وت، هەر بەرهەمێک لەناو عەلوە دوو بۆ سێ رۆژ بمێنێتەوە دەبێت بپشکنرێت، تا سەلامەتی بەکارهێنانی پشتڕاستبکرێتەوە، بە پێچەوانەوە بەرهەمەکە کۆدەکرێتەوە و بە رێکاری زانستی لەناو دەبرێت.

بازرگانەکەی عەلوەی سلێمانی نیوەی قەرزەکانی گەڕاندەوە

بازرگانەکەی عەلوەی سلێمانی نیوەی قەرزەکانی گەڕاندەوە

عەلوەی سلێمانی رۆژانە 10 تۆن خۆڵ و خاشاکی هەیە

عەلوەی سلێمانی رۆژانە 10 تۆن خۆڵ و خاشاکی هەیە