بازاڕی چەلێی دهۆک لە کاتی ئاگرەکە. وێنە :964
زیانەکان چی بوون؟
ئاگرەکەی بازاڕی چەلێی دهۆک کۆنتڕۆڵ کرا
+964
زەید کۆچەر – دهۆک
دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ لە دهۆک لەلایەن 20 تیمی بەرگریی شارستانی و هێلیکۆپتەرەوە کۆنتڕۆڵ کرا.
کەمێک پێش ئێستا بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسى راگەیاندنى بەرگریى شارستانیى دهۆک بە 964ـى راگەیاند، ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ بە تەواوی کۆنترۆڵ کرا.
وتیشی، “دوای نزیکەی سێ کاتژمێر و نیو ئاگرەکەی بازاری چەلێ لە دهۆک کۆنترۆل کرا، کەوا 30 تیم تێیدا بەشدار بوون و زیاتر لە 300 کارمەند بوون، لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدا حەوت کارمەندی ئێمە دۆخی تەندروستیان تێکچوو، لەگەڵ تیمی 122 نێردران بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست وەربگرن”.
ههروهها دهڵێت، “جێی خۆشحاڵییه هیچ زیانێكی گیانی نهبووه، بهڵام زیاتر لە 100 دوکان سووتاون و زیانی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە، بۆ ئهمهش لیژنەیەکی تایبەت دادەنرێت بۆ ئەوەی بزانین زەرەر و زیانەکان چین بەر بازاڕەکە کەوتووە.
ئاگرەکە دەوروبەری کاتژمێر 3:00 هەڵگیرسا و تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح