زەوییەکانیان لە پلانی کشتوکاڵیدا نین

هەزاران جوتیاری کوردی کەرکوک بێبەشن لە هاوکارییەکانی حکومەت

964+

ژووری هەواڵ

چەندین ساڵە بە بیانووی هەبوونی کێشەی خاوەندارێتی، حکومەتی عێراق هەزاران دۆنم زەویی کشتوکاڵی گوندی تۆپزاوای پارێزگای کەرکوک، کە خاوەنەکانیان کورد و تورکمانن، ناخاتە ناو پلانی کشتوکاڵییەوە.

خاوەنی ئەو زەوییانە بێبەش دەکرێن لە تەواوی هاوکارییە کشتوکاڵییەکانی حکومەت کە خۆی لە پێدانی پەینی کیمیایی و تۆو و پێداویستی دیکە دەبینێتەوە، هەروەها بەرهەمەکانیشیان لێوەرناگیرێت و دەبێت لە بازاڕی رەش بە هەرزانتر ساغیبکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31.3.2024، ساتع ناسیح، نوێنەری جوتیارانی کوردی گوندی تۆپزاوا بە 964ـی راگەیاند، بەو بڕیارە حکومەتی عێراق گەنمی ئەو زەویانە وەرناگرێت و جوتیارەکان ناچار دەبێت لە بازاڕی رەش هەر تۆنێک بە نزیکەی 300 هەزار کەمتر بە بازرگانەکانی بفرۆشن.

بە وتەی نوێنەری جوتیارانی کوردی گوندی تۆپزاوا، لە 2008ـەوە تەنیا دوو ماڵە کورد زەویان بۆ گەڕاوەتەوە و نزیکەی 17 هەزار دۆنم زەوی ناخرێنە چوارچێوەی پلانی کشتوکاڵییەوە.

“ئەو زەویانە 21 ساڵە بە کێشە لەسەری ماوەنەتەوە، دەبوایە بەگوێری مادەی 140 لە ساڵێکدا کێشەکانیان چارسەر بکرایە. نوێنەرانی کورد لە کەرکوک دەبێت داوا بکەن ئەو زەوییانە لەسەر بەڵگەنامە کۆنەکان داخلی پلانی کشتوکاڵی بکرێن”، ساتع ناسیح وای وت.

ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، “هەر لە بنەڕەتەوە پلانی پارێزگامان رەتکردەوە و [جارێ ئەو بڕیارە بۆ ئەمساڵ] پەسەند نەکراوە لەگەڵ دەستبەکاربوونمان کاری لەسەر دەکەین”.

جوتیارانی کەرکوک ناڕەزایەتییەکانیان دەبەنە دادگای فی...

جوتیارانی کەرکوک ناڕەزایەتییەکانیان دەبەنە دادگای فیدڕاڵی