لە سلێمانی
بۆ دووەمجار تۆمەتبارێک لەسەر ساختەکردنی گرێبەستی شوقە دەستگیرکرا
964+
فەهمی نەبی
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، گرێبەستی كڕینی شوقەی ساختەکردووە و جارێکی دیکەش لەسەر هەمان ساختەکاری دەستگیرکراوە.
نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانیی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە.
چەند هاوڵاتییەک چوونەتە پۆلیسی سلێمانی و سکاڵایان کردووە لەسەر کەسێک کە گرێبەستی کڕینی شوقەی ساختە کردووە، دواتر دەرکەوتووە ئەو کەسە پێنج سکاڵای لەسەر بووە.
تومەتبارەکە کورتکراوەی ناوەکەی (ف،ع،ر) تەمەنی 54 ساڵە بەپێی مادەی 289-298ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارە پێشینەی هەمان تاوانی هەیە و پێشوتر لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکراوە.