فڕێدانی پاشماوەی خۆراک و کەلوپەل _ وێنە: ئاژانسەکان
پاشماوەی رێستۆرانتەکان چی لێدەکرێ؟
دەستەی ژینگە: بەفیڕۆنەچوونی خۆراک بەخۆداچوونەوەی دەوێ
964+
ئەحمەد مستەفا
دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر تاكێك به‌خۆداچوونه‌وه به‌و شێوازه هه‌ڵه‌یه‌ی ره‌فتاریدا بكات کە خۆی لەگەڵیدا راهێناوە، بە گوێرەی سۆراغی 964، ژمارەیەک رێستۆرانت و هۆتێل پاشماوەی خۆراکەکانیان وەک ئالیک دەفرۆشنەوە.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له خولی 77 میدا له رۆژی چوارده‌ی دێسه‌مبه‌ری ساڵی 2022 دا، به بڕیارێك رۆژی 30 ئازاری هه‌موو ساڵێكی وه‌ك “رۆژی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌فیڕۆدان” ناساندووە ، داواشی كرد كه ساڵانه ئه‌م بۆنه‌یه زیندوو رابگیرێت بەوەی تاك و كۆمه‌ڵگه و حكومه‌ته‌كان و رێكخراوه‌كان و كۆمپانیاكان كار بكه‌ن له پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی خاشاك، هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و سیستمی بازنه‌یی له‌به‌رهه‌مهێنان.
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە 30.3.2024، دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمەش هاوبه‌شێكی كارای هه‌وڵه جیهانییه‌كان بین له به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی به‌فیڕۆدانی كه‌لوپه‌ل و شتومه‌ك و خوارده‌مه‌نی پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر تاكێك به‌خۆداچوونه‌وه به‌و شێوازه هه‌ڵه‌یه‌ی ره‌فتاریدا بكات کە ساڵانێکە خۆی لەگەڵیدا راهێناوە.
ئەوەشی وتووە، پێویستە بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو سروشت، هه‌ڵسوكه‌وتی هاوڕێیانه له‌گه‌ڵ سروشت و دووركه‌وتنه‌وه له زیاده‌ره‌وییكردن بهێنرێ، له به‌كارهێناندا، هه‌مووشمان له هه‌وڵدانی به‌رده‌وامدا بین بۆ ئاماده‌كردنی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌رپرسیار و هۆشیار و یاساپارێز، لە گەڵ ئەوەی ئومێدی خواستووە، هه‌موو ساڵێك له رووانگه‌ی به‌رپرسیارێتییه‌وه “رۆژی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌فیڕۆدان” بکرێتەوە.
بە گوێرەی سۆراغی 964، ژمارەیەک لە رێستۆرانت و هۆتێلە چوار و پێنج ئەستێرەییەکانی هەرێمی کوردستان رێککەوتنیان لەگەڵ بەشێک لە کارگە و دەواجینەکان هەیە، کە پاشماوەی خواردنی میوان و گەشتیارانیان بۆ خواردنی ئالیک بە ئاژەڵ و پەلەوەران پێ بفرۆشنەوە.
ئەهوەن مستەفا، سەرپەرشتیاری بۆفیە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی سلێمانی ئەوەی بە 964 وت، ئەوان رۆژانە لانیکەم 20 بۆ 30 کیلۆ پاشماوەیان هەیە بە تێکڕا، تایبەت ژەمی نیوەڕوان و ئێواران، بە نرخێکی کەم و بە رێککەوتن لەگەڵ کارگەیەکی شیکەرەوە، ئەو پاشماوەی لە خوانەکان دەمێنێتەوە، پێیان دەفرۆشینەوە.