سه‌رپێچیكار تا 500 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت

فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەسەر شەقام و کۆڵانەکانی خورماتوو قەدەغە کرا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

شاره‌وانیى دوزخورماتوو فڕێدانی خۆڵ و خاشاکى لەسەر شەقام و کۆڵانەکانی قه‌زاكه‌ى قەدەغە کرد و هەڵمەتێکی تازه‌ى پاککردنەوەی جادە و شەقامەکانیشی دەستپێدەکات.

بڕیاره‌كه‌ی شارەوانی لە سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌وە جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌شڵێت “هەر کەسێک پێچەوانەی بڕیارەکە بێت بە بڕی 250 بۆ 500 هەزار دینار سزای ماددی دەدرێت”.

مەڕعی رەشید، بەڕێوه‌بەری شارەوانیی دوزخوماتوو بە 964ـی وت، ئەو کەسانەی ماوەیەکه‌ دەستیان کردووە بە فڕێدان و دانانی زبڵ وخاشاک لەسەر جادە و شەقامەکان، ب ەمەبەستی فڕێدانیان لەلایەن کرێکارەکانی شارەوانییەوە، ئه‌م بڕیاره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

وتیشی “بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیس لیژنەیه‌كمان پێکهێناوە تایبەت بە كه‌سانەی ئەو کارە ئەنجام دەدەن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستگیریان بكه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، لەبری ئەوەی خەڵکی خۆڵ و خاشاکەکانی بهێنێتە سەر شەقامەکان دایبنێن، با لەپێش دەرگای ماڵەکەیان داینێن، تا ئه‌وكاته‌ى ئۆتۆمبێلەکانی شارەوانی ده‌چن كۆیده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی پلانی شاره‌وانى ئۆتۆمبێله‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكى هه‌فتانه‌ دوو جار بە کۆڵان و شەقامەکانی شاردا دەگەڕێن بۆ كۆكردنه‌وه‌یان.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن