بۆ ئەوەى موچەخۆران هیلاک نەبن
بانکى شارەزوور بۆ دابەشکردنى موچە کورسى داناوە
964+
بروا مەحید- شارەزوور
ئەمڕۆ شەممە دابەشکردنى موچەى مانگى شوباتى 2024 دەست پێدەکات، بانکى شارەزووریش لە ئێستاوە کورسى ریز کردووە بۆ ئەوەى موچەخۆران ماندوو نەبن.
هەرێم حەمە ساڵح، بەڕێوبەری بانکی شارەزوور بە 964ـى وت،”بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، دەست بەدابەشکردنی موچە بکرێت، ئێمەش شوێنی حەوانەوەمان بۆ موچەخۆران دابین کردووە بۆ ئەوەی ماندوو نەبن”.
بەپێى وێنەکان، بانکى شارەزوور ژمارەیەکى کورسى ریز کردووە و ئامادەکراون بۆ ئەو کەسانەى خاوەن پێداویستى تایبەت، تا ئەو کاتەى نۆرەى وەرگرتنى موچەکەیان دێت دابنیشن و بەپێوە نەوەستن و توشى هیلاکى نەبن.
بڕیارە ئەمرۆ شەممە، دواى نزیکەى 60 رۆژ، جارێکى دیکە دابەشکردنى موچە دەستپێبکاتەوە کە موچەى مانگى شوباتى 2024ـە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح