کەمێک پێش ئێستا روویداوە

لە رووداوێکى هاتووچۆدا کەسێک گیان لەدەستدا

964+

فەرهاد حەسەن

درەنگانی ئەمشەو لە ناحیەی پردێ كەسێك بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.

964 زانیویەتى، رووداوەكە لەسەر رێگای سەرەكی هەولێر بۆ كەركوك لە نزیك دادگای ناحیەى پردێ روویداوە.

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی پردێ بە 964ـی وت،”ئەو کەسەى لە رووداوەکەدا گیانى لەدەستداوە تەمەنى  نزیکەى 50 ساڵ دەبێت و هیچ ناسنامەیەكی پێ نەبووە”.

بە وتەى سەرچاوەکە، ئەو کەسە لەكاتی پەڕینەوە لە شەقامەكەی بەردەم دادگای پردێ ئۆتۆمبێل لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.

ئێستا تەرمەکە رەوانەى پزیشکى دادى کەرکوک کراوە.

نۆ کەس لە رووداوى هاتوچۆدا بریندار بوون

نۆ کەس لە رووداوى هاتوچۆدا بریندار بوون