دەرکەوتنی چەند سەر ئاژەڵێک - وێنە: 964
نرخی گۆشت دادەبەزێت
لە بەیانیەوە کەمکردنەوەی رەسمی گومرگی بە رێژەی %50 دەچێتە بواری جێبەجێکردن
964+
فەهمی نەبی
بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرگی هەرێم لە بەیانیەوە رەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە بە رێژەی %50 کەمدەکرێتەوە و بڕیارەکە بۆماوەی یەک ساڵ کاری پێدەکرێت و دواتر پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.
ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کورستان گشتاندنێکی بۆ سەرجەم دەروازەکان ناردووە، بەپێی بڕیارەکە لەسبەی هەینیەوە ئەو بڕیارەی رۆژی چوارشەممە لە ئەنجومەنی وەزیران درا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی بڕیارەکە، کەمکردنەوەی رسوماتی گومرگی لەسەر ئاژەڵی هاوردەی زیندوو لەجۆرەکانی مانگا و جوانەگا و گۆلک و مەڕ و بزن دەبێت.
ئەمە دەقی گشتاندنەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرگی هەرێمە: