دەڵێت: حەزم لە برنج و بامیەیە

ئەسپسوارێکی سویسری 17 ساڵە لە سلێمانییە و بە کوردیەکی رەوان قسە دەکات

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دانیاڵ ئەندریاس گەنجێکی سویسریە و ماوەی 17 ساڵە لە شاری سلێمانی دەژی، فێری کوردیەکی رەوان بووە و سەرسامە بە ژینگەی کوردستان.

ئەندریاس بە 964ی وت، لەگەڵ خانەوادەکەی لە شاری سلێمانی دەژی و خوێندکاری زانکۆی فەڕەنسیە ئێستا.

ئەوەشی وت، لە منداڵیەوە هاتوەتە شاری سلێمانی و شارەزای کەلتوری کوردیە، هیچ شارەزاییەکی لە کلتوری سویسری نییە، تەنیا بۆ گەشت سەردانی سویسرا دەکات، لە خواردنەکانی شاری سلێمانی زیاتر حەزی لە برنج و شلەی بامێ دەکات.

ئەسپسوارێک دەڵێت: قورسترین شت جڵەوکردنی ئەسپێکی راهێن...

ئەسپسوارێک دەڵێت: قورسترین شت جڵەوکردنی ئەسپێکی راهێنراوی رەسەنە