فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق وا دەڵێت

بەرپرسی گواستنەوەی “تیرۆرستان” لە سوریاوە بۆ عێراق کوژرا

964+

فەهمی نەبی

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کوژرانی (سەمیر خدر شەریف ئەلنەمراوی) راگەیاند، بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەو کەسە بەرپرس بووە لە گواستنەوەی “تیرۆرستان” لە سنووری نێوان سوریا و عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.3.2024 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەرێگەی کردەیەکی هەواڵگرییەوە کوژرانی سمیر خدریان راگەیاندووە.

ئەو کەسە جگە لە کەسانی “تیرۆرست” چەک و تەقەمەنیشی بۆ گروپەکان دابینکردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە سەمیر خدر تۆمەتباربووە بە کوشتنی خەڵکی ئەنبار لە رابردوو، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دەڵێت “نمونەی ئەو کەسانە لەهەر کوێ بن دەستمان پێیان دەگات”.

دژە تیرۆر: داعش لە مانگی رابردوو نۆ كردەوەی تیرۆرستی لە...

دژە تیرۆر: داعش لە مانگی رابردوو نۆ كردەوەی تیرۆرستی لە عێراق كردووە