بەسەرچووبوون

دەستبەسەر هەزار و 710 کەرەستەی جوانکاریی ژناندا گیرا

964+

پێشەوا محەمەد

لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی، دەستبەسەر هەزار و 710 کەرەستەی جوانکاریی ژناندا گیرا، کە بەسەرچووبوون.

لیژنەی ئارایشتگاکانی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.3.2024 جوونەتە ئەو گەڕەکە و ئەو کەرەستانەیان لە دوکانێکدا دۆزیوەتەوە.

بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەو هۆیەوە کە ئەو کەرەستانە لەو دوکانەدا گیراون پسووڵەی سەرپێچی و سزا بۆ خاوەنی دوکانەکە کرا بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی.

وتیشی، “دوکانەمان دانەخستووە لەبەرئەوەی یەکەم سەرپێچییەتی، ئێمە لە یەکەم سەرپێچیدا تەنیا سزای مادی و ئاگادارکردنەوە دەکەین و کە دووبارە بووەوە دوکان و شوێنە بازرگانییەکان دادەخەین”.

چاودێریی بازرگانیی سلێمانی خاوەنی پێنج لیژنەیە و یەکێکیان تایبەتە بە ئارایشتگاکان.

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی وتیشی، “بەردەوام ئامادەییمان لە بازاڕ و شەقام و شوێنە گشتییەکان هەیە و هەر سەرپێچییەک ببینین یان هاوڵاتیان ئاگادارمان بکەنەوە راستەوخۆ دەگەینە سەر شوێنەکە و لێکۆڵینەوە دەکەین”.

قایمقامیەتی سلێمانی 13 تۆن خواردەمەنی و کەلوپەلی خراپب...

قایمقامیەتی سلێمانی 13 تۆن خواردەمەنی و کەلوپەلی خراپبووی لەناوبردووە