عەلی یارە وادەڵێت

“بەرۆژووم و تەنیا دوو رۆژم لێخواردووە”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند عەلی یارە نێوانی لەگەڵ رەمەزان و ئایین خۆشە و نیازیشی هەیە سرودی ئایینی بڵێت، دەشڵێت، منداڵەکانم هەمیشە داوای گۆرانیم لێدەکەن.

عەلی یارە، یەکێکە لەو گۆرانیبێژە میللیانەی ساڵانێکە گۆرانی دەڵێت، لە ساڵی 1987 بە گۆرانی “ئاهەنگێ هاتە کایەوە” ناوبانگی پەیداکرد، تا ئێستاش لە کاری هونەری بەردەوامە و لە ئاهەنگ و کۆنسێرتەکانی گۆرانى دەڵێت، بەڵام بەرهەمی هونەری کەمترە.

ئەو هونەرمەندە لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی،”لە مانگی رەمەزاندا رۆژوو دەگرم و ئەمساڵ تەنیا دوو رۆژووم لێخواردووە ئەویش بەهۆی نەخۆشییەوە، ئەگەر دەرفەت هەبێت نیازم هەیە گۆرانی ئایینی بڵێم”.

عەلی یارە، باوکی حەوت منداڵە و پێنج کچ و دوو کوڕی هەیە، وەک خۆی باسی دەکات بەردەوام داوای گۆرانی لێدەکەن و لە ئاهەنگى کچەکەشیدا گۆرانى وتووە.

داڕشتنەوەی : پەری ساڵح

"گۆرانییەکی زەخمم بەدەستەوەیە"