دەرباز یونسی شاعیر و نوسەر. وێنە: هەژمارەکەی لە فەیسبوک
دواى سێ نەشتەرگەرى
دەرباز یونس دەستگیرکرا
964+
پەری ساڵح
دواى ئەنجامدانى سێ نەشتەرگەرى، دەرباز یونسى شاعیر دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ گرتوخانەى هەولێر.
دواى ئەوەى دوو هەفتە لەمەوبەر بەهۆى رووداوێکى هاتووچۆوە بریندار بوو و لە نەخۆشخانە سێ نەشتەرگەرى بۆ ئەنجامدرا، بنەماڵەى دەرباز یونس ئاشکرایان کرد کە ئەمشەو کوڕەکەیان دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ گرتوخانەى هەولێر.
لە رووداوەکەدا، باوک و کورێک لە ئۆتۆمبێلى بەرامبەر گیانیان لەدەستدا و لەو ئۆتۆمبێلەش کە دەرباز یونسى تێدا بووە، خۆیى و دوو کەسى دیکە بریندار بوون.
دەستگیرکردنى دەرباز یونس بەپێى مادەى 24ـى یاساى هاتووچۆیە، ناوەڕۆکى ئەو مادەیەش بریتییە لە:
مادەی -24 – لە یاسایی هاتوچۆ
هۆکارى مردن بەهۆى جه ربه زەیى کردن له لێخورین
1 -سزا دەدرێت به زیندانى کردن ماوەى کەمتر نەبێت له (پێنچ ساڵ) و زیاتر نەبێت له (حەوت ساڵ)، هەروەها پێبژاردن کەمتر نەبێت له (یەك ملیون دینار ) زیاتر نەبێت له (یەك ملیون و پێنچ سەد هەزار دینار).
هەرکەسێك ببێته هۆکارى مردنى کەسێك له ئەنجامى لێخورینى سواڕۆ لەبەر ڕەچاونەکردنى یاساکان و سیستەمەکان و بڵاونامەکانى
تایبەت مەند.
2-سزاکه دەبێته زیندانى کردن ماوەى کەمتر نەبێت له (حەوت ساڵ)، زیاتر نەبێت له (10 ساڵ)، به پێبژاردن کەمترنەبێت له (یەك ملیون و پێنچ سەد هەزار دینار )، زیاتر نەبێت له (سێ ملیون دینار ) ئەگەر هاتوو له تاوانى ئاماژەپێكراو له بڕگەى (١)ـى ئەم ماددەیه مردنى زیاتر له یەك کەسى لێبكەوێتەوه یان مردنى کەسێك وه زیانگەیاندیان نەخۆشیەکى گەوره یان شێواندنێكى بەردەوام به زیاتر له یەك کەس .
3 -سزا دەدرێت به زیندانى کردن ماوەى کەمتر نەبێت له (حەوت ساڵ)،زیاتر نەبێت له (10ساڵ)، هەروەها به پێبژاردن کەمتر نەبێت له (سێ ملیون دینار) و زیاتر نەبێت له (پێنچ ملیون دینار ) هەر کەسێك ببێته هۆى مردنى کەسێك له ئەنجامى لێخورینى سواڕۆ به کەم تەرخەمى یان سەرشێتى وه له ژێر کاریگەرى سەرخۆشى یان بێ هۆشكەرى بوو بێت، یان رایکردبێت بەبێ هەواڵدانى بۆ دەستەڵاتدارانى تایبەتمەند به ڕووداوەکە
4 -سزاکە دەبێته زیندانى کردن ماوەى کەمتر نەبێت له (10ساڵ) و زیاتر نەبێت له (بیست ساڵ)، بەپێبژاردن کەمتر نەبێت له (پێنچ ملیون دینار )، زیاتر نەبێت له (حەوت ملیون دینار) ئەگەر هاتوو تاوانى دیارکراو له بڕگەى (3 )ـى ئەم ماددەیه مردنى زیاتر له یەك کەسى لێ بكەوێتەوه یان مردنى کەسێك وه زیان گەیاندن یان نەخۆشیێكى گەوره یان شێواندنێكى بەردەوام به زیاتر له یەك کەس بگەیەنێت.