بەهۆی بایکۆت

دەوامی ناوەندە تەندروستییە حکومییەکانی سلێمانی وەستا

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

پزیشکانی پلە بڵند و نیشتەجێی خولاو ودێرین لە نەخۆشخانەی شار بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان دەوامیان راگرت بەمەش ناوەندە تەندروستییەکانی سلێمانی خزمەتگوزاریەکانی وەستاوە جگە لەحاڵەتی کتوپڕ نەبێت.

د.محەمەد کەمال پزیشكی نەشتەرگەری گشتییە لەنەخۆشخانەی شار بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت: 55 رۆژە موچەم وەرنەگرتووە، جگە لە بەشەکانی نەشتەرگەری نەبێت ئەوانی دیکە بەهەموو شێوەیەک دوامی کەرتی تەندروستی رادەگرین.

چەند رۆژێکە بەشی هەرە زۆری بنکە تەندروستیەکانی گەڕەکەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووەو داوای موچەکانیان دەکەن.

نەخۆشخانەی شار گەورەترین و سەرەکیترین نەخۆشخانەی حکومی پارێزگای سلێمانییە.

لە نەخۆشخانەی شار هەر رۆژێک 43 نەشتەرگەری کراوە

لە نەخۆشخانەی شار هەر رۆژێک 43 نەشتەرگەری کراوە