لەدهۆک زۆرتر دەبارێت

باران بارین بەردوام دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن

964+

فەهمی نەبی

پێشبینیەکانی کەسناسی ئەوەیە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و ئێوارە نمەباران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە، بەڵام رێژەی دابارین لە پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

پێشبینیەکان ئەوەن، خێرایی با زیاتر دەبێت بەجۆرێک هەندێکجار دەگاتە سەروو 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بۆ بەیانی پێشبینیەکان ئەوەن بارانی بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17
سلێمانی: 16
دهۆک: 14
کەرکوک: 19
هەڵەبجە: 17
زاخۆ : 13
سۆران: 12
حاجی ئۆمەران: 5
گەرمیان: 21