لە گەشتی هەواڵەکانەوە
شەش رۆژە گەنجەکەی خانکێ نەدۆزراوەتەوە و گورگ چەند سەر بزنێکی خنکاند
964+
ژووری هەواڵ
ئه‌و گهنجەى شه‌ش رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له سنوورى ناحیه‌ى خانكێ دیار نه‌ماوه، تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، تیمه‌كانیش به‌رده‌وامن له سۆراغكردنى.
زەردەشت شێخ شامۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ بە 964ـى وت، هه‌موو ئامرازێكى گه‌ڕانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م گه‌نجه به‌كارهێناوه به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی “جگه له چه‌ند تیمێكى خۆبه‌خش به هه‌لیكۆپته‌ر و درۆنیش له ته‌واوى سنووره ئاوییه‌كانى ناحیه‌کە به‌دوایدا گه‌ڕاوین و هیچ سەرە داوێکی نییە.
لە گوندی گوێزڵینگەی باڵەکایەتی گورگ خۆی دەکات بە ناو مێگەلە بزنێک و زیان به نزیكه‌ى 20 دانه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت.
نەسرەدین گوێزڵینگەیی، خاوەنی بزنەکان بە 964ـى وت، گورگ بە ناو هۆری بزنەکانى کەوتووە و و زیانى به نزیكه‌ى 20 بزن گه‌یاندووە
وتیشی “هەشت بزنی خنكاندوون، پێنج بزنی بریندار و سێ بزنیش تاوه‌کو ئێستا نازانین له كوێن دوو بزنیش زوو فریاکەوتین سەریان ببڕین.
لە ماوەی ساڵی 2023ـدا، لە بنکە تەندروستییەکانی سەر بە تەندروستیی سلێمانی 80 هەزار و 251 نەخۆش چارەسەری سروشتییان بۆ کراوە و تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، برەوی زیاتر بەو چارەسەرکردنە دەدەن.
تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 25.3.2024 بڵاویکردووەتەوە، ئەو نەخۆشانەی ساڵی رابردو چارەسەری سروشتییان بۆ ئەنجام دراوە 25 هەزار و 505 نەخۆش نێر بوون و 39 هەزار و 343 نەخۆش مێ بوون و 15 هەزار و 403 نەخۆش منداڵ بوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، “لە رێگەی باشترین پسپۆڕ و كارمەندانی بە ئەزموون لە 30 بەشی چارەسەری سروشتی لە نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستییەكان چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە”.