تۆنی کروس بە درێسی ئەڵمانیا. فۆتۆ: X
بڕیار لای یاریزانەکەیە
ریال مه‌درید كرۆسی بۆ ساڵێكی دیكه‌ش ده‌وێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید پلانی هه‌یه بۆ ساڵێكی دیكه‌ش ده‌ست به تۆنی كرۆسه‌وه بگرێت و رێگه‌ی نادات بڕوات یان وازبهێنێت.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە رێگەی یوتیوبەوە دووپاتی کردەوە، یانه‌ی ریال مەدرید گه‌شبینن به‌وه‌ی تۆنی کروسی ئەڵمانی بهێڵێتەوە و گرێبەستەکەی لانیکەم بۆ وەرزێکی دیكه نوێ بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید متمانەی بەخۆی هەیە و تەنیا چاوەڕێی تۆنی کرۆس دەکات تا دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بە داهاتووی خۆی بدات.
تۆنی کرۆس ئاستی هه‌ر به‌رزه و له بڕیاری وازهێنان له یاریی نێودەوڵەتیش په‌شیمان بووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو له یاریی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا به‌شداریی كرد.