لاپۆرتا: پێویستمان به‌ هالاند نییه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ماوه‌یه‌كه‌ خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا قسه‌ی سه‌یر سه‌یر ده‌كات و وه‌ك ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ری لێشێوابێت.

له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی ئێمباپێ به‌ یانه‌ی ریال مه‌درید لاپۆرتا وتی، ئێمباپێ كه‌شوهه‌وای ژووری جلگۆڕینی یانه‌ی ریال مه‌درید تێكده‌دات و جیاكاری دروست ده‌كات.

له‌ نوێترین لێدوانیشدا  و سه‌باره‌ت به‌ توانای یانه‌كه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاند، لاپۆرتا بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ده‌ڵێت، “ئێوه‌ له‌ نێوان یاریزانێكی میدیایی و یاریزانێكی گونجاو بۆ تیپه‌كه‌ تێكه‌ڵتان كردووه‌، هێنانی هالاند به‌ پێویست نازانین.

لاپۆرتا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت، له‌ مێركاتۆی داهاتوودا یه‌ك دوو گۆڕانكاری ده‌كه‌ین، كه‌ ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ تیپه‌كه‌.

هالاند خەڵاتێکی تایبەتی بەدەستهێنا

هالاند خەڵاتێکی تایبەتی بەدەستهێنا