قەدەغەی هاتوچۆیان راگەیاندووە

لەبەر تۆپباران لە گوندێکی ئامێدی کەس ناتوانێت لەماڵ بێتە دەرەوە

964+
زەید کۆچەر –  دهۆک

درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بە خەستی دەستیانکردووە بە تۆپبارانی دەوروبەری گوندی بەرچێی سنووری قەزای ئامێدی، بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان، ئەنجومەنی گوند قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندووە.

ڤیدیۆیەک دەست 964 کەوتووە دەردەکەوێت، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی گوند لەرێگەی بڵندگۆی مزگەوتەوە داوا لە خەڵکی گوند دەکات لەماڵەوە نوێژەکانیان بکەن و تەراویح ئەنجام نادرێت و کەس نەیەتە دەرەوە.

عەبدولرەزاق نهێلی دانیشتووی گوندی بەرچێیە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، 10 خولەک پێش بەربانگی ئەمرۆ، دوو گوللە تۆپ لە نزیک گوندەکە کەوتەخوارەوە و پاشماوە و ساچمەی کەوتە ناو چەند ماڵێک، تا ئێستا تۆپباران بەردەوامە.

وتیشی، “یەکەمجار بۆردومانەکە تەنیا 100 مەتر لەماڵەکان دووربوون، دەروبەری گوند بەشێوەیەکی بەردەوام بۆردومان دەکرێت، نازانین بەدوای چ ئامانجێکن، ئێستا هەموان لەماڵ ماوینەتەوە”.

گوندی بەرچێ دەکەویتە ناوچەی نهێلی لە سنووری قەزای ئامیدی، لە رۆژهەلات نزیکە لە گوندی بەلاڤە و گوهەرزە، و لە باکوری رۆژئاوا گوندی سگێری و سەرگەلییە، زیاتر لە 150 ماڵ لە گوندی بەرچێ نیشتەجێن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

تورکیا دارەکانی سنووری ئامێدی دەبڕێتەوە

تورکیا دارەکانی سنووری ئامێدی دەبڕێتەوە