لە کوردستان

وه‌زاره‌تی دارایی كاركردن به‌ “پولی مامه‌ڵه‌” راده‌گرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌ پێی نووسراوێك، كه‌ ده‌ست 964 كه‌وتووه‌ و واژۆی وه‌زیری دارایی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، كاركردنی به‌ پول راده‌گرێت و له‌ بری ئه‌وه‌ پسوله‌ به‌كار ده‌هێنێت.

نووسراوه‌كه‌ رێكه‌وتنی 17.3.2024ی له‌سه‌ره‌ و ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووری كوردستان واژۆی كردووه‌، تێیدا هاتووه‌، “له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاڵپشت به‌ بڕگه‌ی 1 له‌ رێنمایی ژماره‌ 6ی سالی 2022، بڕیارماندا به‌ راگرتنی كاركردن به‌ سه‌رجه‌م فئه‌كانی پولی دارایی و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ پێویسته‌ پسوله‌ی ژمێركاری 37/أ به‌كاربهێنرێت بۆ وه‌رگرتنی داهاته‌كان و داهاته‌كه‌ بكرێته‌ داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، بڕیاره‌كه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت، كه‌ رێكه‌وتی 17.3.2024ی له‌سه‌ره‌.
پۆلی دارایی له‌ وه‌رگرتنی رسوماتی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و له‌ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كان و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بڕه‌پاره‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی كاركردن به‌ “پولی مامه‌ڵه‌” راده‌گرێت

نەرمین مەعروف: وەزیری دارایی سوور بوو لەسەر ئەوەی مووچ...

نەرمین مەعروف: وەزیری دارایی سوور بوو لەسەر ئەوەی مووچەی مانگی سێ نانێرێت