تاکەی بەردەوام دەبێت؟

شەپۆلێکی تری بارانبارین گەرمیان دەگرێتەوە

964+

توانا نەقی

بە قسەی کەشناسێک لە سبەینێ هەینییەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکانی گەرمیان دەگرێتەوە و بڕیکی باش باران دەبارێت.

سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، بەهۆی کاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، پێشبینیی دەکەین لە ئێوارەی سبەینێ هەینییەوە تاوەکو رۆژی شەممە ناوبەناو باران لە تەواوی ناوچەکانی گەرمیان ببارێت.

وتیشی، پێشبینیی دەکەن بڕی بارانبارین بە شێوەیەک بێت لە نێوان 8 بۆ 15 ملم لە ناوچە جیاوازەکانی گەرمیان ببارێت.

کەشناسی هەرێمیش رایگەیاندووە، ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردبوو درێژەی هەیە و سبەینێ هەینیش بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ شێوەی دابارینەکە بۆ تاوە باران دەگۆڕێت، بە جۆرێک هەندێک کات بۆ ماوەیەکی کەم پێشبینی لێزمە بارانیش دەکرێت لە سەنتەری شاری هەولێر و دەورووبەری هەروەها لەناوچەکانی گەرمیاندا.

لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی باران بارین لە س...

لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی باران بارین لە سلێمانی بووە