خۆی كه‌مئه‌ندامه و به ته‌قه‌ی خۆشی بریندار بوو
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە هەڵبژاردەی یەمەن له جامی كه‌نداوی 25، به هۆی تەقەی خۆشی له كەركوك بریندار بوو، كه خۆیشی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته.
رووداوه‌كه شه‌وی رابردوو روویدا و دوای كۆتاییهاتنی یارییه‌كه‌ی عێراق و یه‌مه‌ن بوو له جامی كه‌نداو بۆ تۆپی پێ،كه عێراق یارییه‌كه‌ی به 5-0 گۆڵ برده‌وه.
964+ ده‌زانێت له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقدا هاوڵاتیان به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌كه‌ی عێراقه‌وه ته‌قه‌ی خۆشییان كردووه.
برینداره‌كه‌ی شاری كه‌ركووك ناوی سالم زه‌یدییه و بۆ 964+ قسه‌ی كرد “دوێنی شەو دوای بردنەوەكه‌ی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ماڵی دراوسێیەكمان چووم، كە پرسەیان هەبوو، لە بەردەم ماڵه‌كه‌یان بووین، هەستم بە هیچ ئازارێك نەكرد، به‌ڵام له‌ناكاو خوێن به له‌شمدا هاته‌خواره‌وه، دەركەوت فیشه‌كێك بەر سنگی لای راستم كەوتووە، دەست بەجێ رەوانەی نەخۆشخانە كرام”.
وتیشی: “ئێستا لە نەخۆشخانەم و بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە پشكنینی تیشكم بۆ ئەنجام بدەن و لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو نەشتەرگەریم بۆ بكرێت و فیشه‌كه‌كه ده‌ربهێنرێت”.
سالم زه‌یدی خێزانداره و باوكی سێ منداڵه، پێشتر پۆلیس بووە لە شاری كەركوك، دواتر لە ئەنجامی كردەوەیه‌كی تیرۆریستییەوە لە كاتی ئەركی خۆیدا قاچێكی لە دەست داوه و ئێستا خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته.