لە گەشتی هەواڵەکانەوە

بارانبارین بەردەوام دەبێت و پشوش راگەیەندرا

964+

ژووری هەواڵ

سبەینێ لە پارێزگای دهۆک و هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەهۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە کرا بە پشووی فەرمی.
کەمێک پێش ئێستا ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە 20.3.2024 لە سەرجەم دامودەزگاکانی سنوورەکە پشووی فەرمی دەبێت.
بەهەمان شێوە لە پارێزگای دهۆک و هەولێریش لەسەرجەم دامودەزگا فەرمیەکان پشووی فەرمی دەبێت.
لە بەشێکی زۆری گەڕەک و ماڵەکانی دهۆک و هەولێر و زاخۆ لافاو دروستبووە و زیانی مادی و گیانیشی لێکەوتووەتەوە.
هەر سەبارەت بە باران بارین، ئەمشەو کەشناسی هەرێم رێژەی باران بارینی ئەمڕۆی پارێزگاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە لەگەڵ ئەوەش دەڵێت ئەمشەویش نمەباران بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانیش بەفر دەبارێت
بەپێی ئەو خشەتەیەی وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردووەتەوە لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوو لە دهۆک 133 ملیم باران باریوە، هەولێر 31.9 ملیم و سلێمانی 11 ملیم و کەرکوک 8 ملیم و هەڵەبجە 4 ملیم باران باریوە.
جیاواز لە بارانبارین، داوا کراوە کێشەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ناو چاکسازیی گەورانی سلێمانی چارەسەر بکرێت، بەڕێوەبەری چاکسازیی کۆمەڵایەتیی هەرێم دەڵێت، مامۆستایان نییە.
ئەو زیندانییانەی لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی لە قۆناغی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگادان ژمارەیان 20 خوێندکارە.
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتیی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، داوایان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە مامۆستا بۆ ئەو ژمارە زیندانیکراوە تەرخان بکەن تا خوێندنی ئەمساڵیان نەفەوتێت.