سه‌رۆكی فیفا فۆتۆ: X
چی بووە؟
سه‌رۆكی فیفا: چیتر له توركیا قبوڵ ناكه‌ین
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا دووپاتی کردەوە توندوتیژی لە خولی سوپەری تورکیا “قبوڵکراو نییە” و داوای لە دەسەڵاتدارانی وڵاته‌كه کرد لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
قسه‌كانی سه‌رۆكی فیفا دوای رووداوه‌كانی یاریی نێوان ترابزۆن سپۆر و فه‌نه‌رباخچه هات له یاریگه‌ی ترابزۆن، كه به بردنه‌وه‌ی فه‌نه‌رباخچه به 3-2 گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام دوای یارییه‌كه هانده‌رانی ترابزۆن هاتنه ناو یاریگه و هێرشیان كرده سه‌ر یاریزانانی تیپی میوان و شه‌ڕ و ئاژاوه به‌رپا بوو.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه له خولی توركیا شه‌ڕ و ئاژاوه رووده‌دات، به تایبه‌تی ده‌ستدرێژی سه‌رۆك یانه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ناوبژیوان و هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی دیكه به‌هۆی بڕیاره‌كانی ناوبژیوان له یارییه‌كدا.عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پلاتفۆرمی “X” بڵاویكرده‌وه، پۆلیسی تورکیا 12 هانده‌ریان دوای رووداوه‌كه‌ی یاریگه‌ی ترابزۆن دەستگیرکردووە.
ئینفانتینۆی سه‌رۆكی فیفا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە: ئەو کردەوە توندوتیژیانەی دوای یارییەکەی ترابزۆن سپۆر و فەنه‌رباخچە لە خولی سوپەری تورکیا ڕوویاندا، بە تەواوی قبوڵکراو نین، چ لەناو یاریگه یان لە دەرەوەی یاریگه، هیچ شوێنێکیان لە وەرزشەکەمان و نە لە کۆمەڵگاکەماندا نییە و قبوڵ ناكرێت.
له لای خۆیه‌وه عەبدوڵڵا ئاڤچی، راهێنەری یانەی ترابزۆن سپۆر ئەمڕۆ یەکشەممە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: بە قۆناغێکدا تێدەپەڕین کە ئێستا تۆپی پێی تورکیا بە تەواوی پڕ بووە لە ئاژاوە و ئاڵۆزییەکانیش بەردەوام زیاد ده‌بن.