شارەوانى ئاگادارى کردبوونەوە
ئاو چووە ناو 10 ماڵى گەڕەکى گڵکەندى هەولێر
964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
سەرەڕاى ئەوەى پێش ئەوەى باران ببارێت شارەوانى ئاگادارى دانیشتووانى گەڕەکەکەى کردبووەوە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنى باران 10 ماڵى گەڕەکى گڵکەند ئاو چووە ناویانەوە.
یەکێک لە هاوڵاتییەکانى گەڕەکەکە کە ئاو چووەتە ناو ماڵەکەى بە 964ـى وت،”هەر زوو شارەوانى ئاگادارى کردینەوە، بەڵام ئاو چووە ناو ماڵەکانمان و تەنیا ئەمساڵ سێیەم جارە دووبارە دەبێتەوە”.
بە وتەى هاوڵاتییەکە، ئەگەر شارەوانى زووتر ئاگادارى نەکردبانەوە ئەو ئۆتۆمبێلانەى لە گەڕەکەکە هەبوون، ژێر ئاو دەکەوتن.
داواش دەکەن حکومەت چارەسەرى ئەو کێشەیەیان بۆ بکات و قەرەبوویان بکاتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح