لەگەڵ سەرۆککۆمار کۆبووەتەوە

سەرۆکى دادگاى فیدراڵى: دەبێت ناردنی پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێم بەردەوام بێت

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆککۆمار و سەرۆکى دادگاى فیدراڵى عێراق کۆبوونەوە و سەرۆکى دادگاى فیدراڵى رایگەیاند، “جەخت لە جێبەجێکردنى بڕیارەکانمان لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەکەینەوە.”

ئەمڕۆ سێشەممە 19.3.2024، جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکى دادگاى فیدراڵى لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، رایگەیاند، پێویستە تاوەکو کۆتاییهاتنی پرۆسەی بەبانکیکردن، ناردنى پارە بۆ موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بەردەوامبێت.

سەرۆکى دادگاى فیدراڵى راشیگەیاندووە، بۆ دەرکردنی کارتی بانکی موچەخۆران چەند رێکارێکی وەزارەتی داریی عێراق هەن کە جێبەجێدەکرێن و ئەمەش کاتی پێویستە.

“لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبین لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزارەتى دارایی بۆ چارەسەرکردنى رێگرییەکانى بەردەم بڕیارەکە”، جاسم محەمەد عەبود وا دەڵێت.

ئەنجومەنی شورای هەرێم: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نادە...

ئەنجومەنی شورای هەرێم: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نادەستوورین