خەریکی چییە؟

هاندەران لە خوشکەکەی رۆناڵدۆ توڕەن

964+

سۆما حەکیم زادە

ئەلما ئەڤێرۆ خوشکی گەورەی رۆناڵدۆ، بەهۆی فرۆشتنی جلوبەرگی وەرزشی براکەی بە نایاسایی و ساختەکاری، لەلایەن بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیاوە رەخنەی توندی لێ گیراوە.

ئەلما بانگەشەی ئەوە دەکات کە جلەکانی براکەی لە مۆزەخانەی رۆناڵدۆ لە شاری مادیرا لە پورتوگال دەکرێت و پاشان دەیانفرۆشیتەوە.

دەرکەوتووە ئەلما لە فرۆشگا ئاساییەکان جلەکانی رۆناڵدۆ بە نرخی 70 بۆ 110 دۆلار دەکڕێت و بەنرخی 142 بۆ 284 دۆلار دەیفرۆشێت، ئەم کارەش بەرگوێی مۆزەخانەکە کەوتۆتەوە و ئەوان رەتیدەکەنەوە کە لەم مۆزەخانەیە ئەم جلانە کڕابن.

لە چەند رۆژی رابردوودا ئەم کارەی خوشکی کریستیانۆ لە سۆشیال میدیا وەک ساختەکاری رەخنەی  لێگیراو بە تۆمەتبارە بە خراپ بەکارهێنانی ناوبانگی براکەی.

ئەوەی زانراوە، ساڵانی رابردوو براکەی رۆناڵدۆ هەمان کاری کردووە و کەوتووەتە بەر رەخنەی توند.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رەمەزاندا دەبێتە موسوڵمان؟

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رەمەزاندا دەبێتە موسوڵمان؟