حاسڵاتی ئێوارە
ئەمریکا هاوکاریی زیاتری گەیاندە غەزە و نەتانیاهۆش لە حەماس بێ هیوایە
+964
ژووری هەواڵ
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌شێكی نوێی هاوكاری و خۆراكیان له ئاسمانه‌وه بۆ هاوڵاتیانی باكووری كه‌رتی غه‌زه خسته‌خواره‌وه، كه پێكهاتووه له 28 هه‌زار ژه‌مه خۆراك.
نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ ئازادكردنی 100 دیلی ئیسرائیلی به‌رامبه‌ر شه‌ش هه‌فته ئاگربه‌ست.
وتیشی، داواكارییه سه‌یره‌كانی حه‌ماس واده‌كات رێككه‌وتنه‌كه زۆر زه‌حمه‌ت بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له نوێترین كاردانه‌وه‌یدا بۆ شه‌ڕی حه‌ماس وتی، هێزه‌كانمان هێرش ناكه‌نه سه‌ر شاری ره‌فه‌ح، تا ئه‌و كاته‌ی هاوڵاتیانی سڤیل له‌وێ گیریان خواردبێت.
یائیر لابید، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل له تۆڕی ئێكس وه‌ڵامی نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی دایه‌وه و ده‌ڵێت، ئێمه ده‌زانین كێ حه‌ماسی دروست كردووه و كێ پاڵپشتییان ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، یادگه‌مان كورت نییه و له‌بیرمانه كێ سه‌رۆك وه‌زیران بوو كاتێك له 7ی ئۆكتۆبه‌ر حه‌ماس هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ رۆژی سێیه‌م و كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا بوو، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژارده‌كانیش رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هێرشی ئه‌لیكترۆنی، به‌ڵام رێژه‌ی به‌شداربووان گه‌یشتووه‌ته سه‌تا حه‌فتا.
میدیاكانی رووسیا بڵاویان كرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانیان توانیویانه هه‌وڵێكی كوشتنی یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی ڤلادیمیر پۆتنی سه‌رۆكی رووسیا شكست پێبهێنن، به‌ڵام ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یان ئاشكرا نه‌كرد.