مانگی یەک و دوو

موچەی دوو مانگی کرێکارانی خانەنشینی سلێمانی دابەشدەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی دوو مانگی ئەو موچەخۆرانەی کە ناویان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17.3.2024، شیروان مەجید، بەڕێوەبەری دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران لە سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو موچەیەی ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی هی مانگەکانی یەک و دووی ئەمساڵە و دەدرێت بە کرێکارانی خانەنشین.

لەو بارەیەوە، بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی داوا لە کرێکارانی خانەنشین دەکات بێن موچەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی وەربگرن.

بانکەکە دەڵێت، ئەو کەسانەی دێن بۆ موچە پێویستە سەرەتا فۆڕمی ژیاننامە یاخود بەرحایەتی پڕبکەنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

تاوەکو ئێستا کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ 144 هەزار و 930 کرێکار کردووە.

بەپێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، كە لە هەرێمی كوردستان كاری پێ دەكرێت، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەن و بۆ ئافرەتانیش 20 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاری كراوە.

پڕۆسەى پێدانى پێناس بۆ کرێکارانى بیانى دەستیپێکرد

پڕۆسەى پێدانى پێناس بۆ کرێکارانى بیانى دەستیپێکرد