لە زڕگوێز

ئەندامێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران کوژرا

964+

فەهمی نەبی

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زڕگوێز ئەندامێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران بەناوی شوعەیب زەراعی بە کوژراوی دۆزراوەتەوە، بەڵام کۆمەڵە دەڵێت “تیرۆرکراوە”.

سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە، بەڵام وردەکاری دیکەی نەدا.

ئەرسەلان یار ئەحمەدی سەرۆکی رێکخراوی هەنگاو بۆ 964 وتی، ئەو زانیاریەی هەیە بەمجۆرەیە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک کەمپەکەکانی کۆمەڵە لە زڕگوێز تەرمی ئەو پێشمەرگەیە دۆزراوەتەوە و فیشەکێک بەسەریەوە بووە، زیاتر لە 10 ساڵە پێشمەرگەیە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران کردوەکەی خستووەتە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمەش بەپێی ئەو زانیاریەی لەسەر رووداوەکە لە ئەکاونتی فەرمی خۆیان لە فەیسبووک بڵاویان کردوەتەوە.

شوعەیب زەراعی تەمەنی 34 ساڵە و خەڵکی گوندی تەختەی سەر بە شاری سنەیە.

زڕگوێز کەوتوەتە ناحیەی تانجەڕۆ لە سلێمانی، ساڵانێکە بارەگا و شوێنی نیشتەجێبوونی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێرانی لێیە.

مەترسیی تۆپباران زڕگوێز لە چۆڵبوون نزیک دەکاتەوە

مەترسیی تۆپباران زڕگوێز لە چۆڵبوون نزیک دەکاتەوە