ئه‌مشه‌و له‌ جامی ئینگلته‌را

مانچێسته‌ر سیتی ئه‌ركی ئاسان نییه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مشه‌و له‌ قۆناغی هه‌شتی جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌را، یارییه‌كی به‌هێز له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و نیوكاسڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

یارییه‌كه‌ كاتژمێر 8:30 خوله‌ك له‌ یاریگه‌ی ئیتیحاد، كه‌ یاریگه‌ی مان سیتییه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

مانچێسته‌ر سیتی ئه‌ركی له‌ یارییه‌كه‌دا ئاسان نییه‌، چونكه‌ سێ یاریزانی گرنگی پێكانیان هه‌یه‌، ئیدیرسۆنی گۆڵپارێز، دی برۆین و گریلیش.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مان سیتی له‌ حه‌وت یاریی رابردووی به‌رامبه‌ر نیوكاسڵ، نه‌دۆڕاوه‌، هه‌روه‌ها له‌ كۆی 15 یاریی نێوانیان، 11 بردنه‌وه‌ بۆ مان سیتی، 2 بردنه‌وه‌ بۆ نیوكاسڵ و 2 یارییش به‌ یه‌كسانی كۆتایی هاتووه‌.

مانچێسته‌ر سیتی…به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار

مانچێسته‌ر سیتی…به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار