"کەموکوڕی لە لیستی موچە نییە"

ئاوات شێخ جەناب: سەرجەم داواکارییەکانی عێراقمان جێبەجێ کردووە

964+

توانا نەقی

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیاند سەرجەم داواکارییەکانی عێراقیان جێبەجێ کردوە و لیستی سەرجەم موچەخۆرانیان بە دروستی ناردووە بۆ بەغدا.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم دەڵێت، لە دواكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی كراوە و بڕگەیەكیش بۆ دابەشكردنی موچە تەرخانكرا، بەكۆی دەنگی وەزیرانی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بڕیاردراوە مامەڵەی بەغداد لەگەڵ هەرێمی كوردستان رەت بكرێتەوە.

سەبارەت بە نەناردنی موچە فەرمانبەرانی هەرێم وەزیری دارایی دەڵێت: مامەڵەكردنی وەزارەتی دارایی بەرامبەر بە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیە، بڕیارەكەی دادگا باسی لەوەکردووە سەرجەم موچەخۆرانی عێراق بەهەرێمی كوردستانەوە بەیەك جۆر مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوەکردووە، سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم پێویستیان بە 940 ملیار دینارە بەڵام بەغدا 560 ملیاری رەوەنی هەرێم کردووە، بەوەش موچەی شەهیدان و دامەزراوە ئەمنییەکان و موچەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و 307 هەزار ئەندامی دەزگا ئەمنییەكانیان نەناردووە.

لەسەر ناردنی لیستی موچەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق وەزیری دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وەزارەتی دارایی سەرجەم لیستەكانی بۆ بەغداد ناردووە و لەلایەن تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقەوە بەبێ كێشە ناوبراوە، وەزارەتی داریی هیچ پاساوێكی نەناردنی موچەی بۆ عێراق نەهێشتووەتەوە.

وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت پارەکەی بەغ...

وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت پارەکەی بەغدا بەش ناکات