چوار سەنتەرى گرنگ دەکرێنەوە

زانکۆى راپەڕین لە دیاردەى کۆچکردنى هاوڵاتیانى سنورەکەى دەکۆڵێتەوە

964+

وریا فەتاح

چوار سەنتەر لە زانکۆى راپەڕین دەکرێنەوە، یەکێک لە سەنتەرەکان لە دیاردەى کۆچکردنى هاوڵاتیان سنورەکە دەکۆڵێتەوە و سەنتەرێکی دیکەش چارەسەرى دەروونى پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکات.

ئەو چوار سەنتەرەى زانکۆى راپەڕین دەیانکاتەوە بریتین لە سەنتەری راوێژكاری دەروونی و رێنمایی، سەنتەری وەرگێڕان، ناوەندی خوێندنی كۆچی راپەڕین، هەروەها سەنتەری توێژینەوەی گەرمی جیهانی.

د.جەمال عەلى عومەر، بەڕێوەبەرى گشتى سەنتەرى توێژینەوە لە زانکۆى راپەڕین بە 964ـى وت، “سەنتەرەکان توێژینەوەى و لێکۆڵینەوەى جیاواز لەسەر ئاستى سنورەکە ئەنجام دەدەن، بەتایبەت سەنتەرى کۆچ ئەرکى لێکۆڵینەوەیە لەو دیاردەى کۆچە بەرفراوانەى لە سنورى قەڵادزێ و رانیە بوونى هەیە”.

یەکێکى تر لە سەنتەرەکان کە سەنتەرى راوێژکارى دەرونییە و بنکەکەى لە کەمپەسى قەڵادزێیە، تایبەتە بەو کەسانەى گرێ و کێشەى دەرونیان هەیە دەتوانن بچنە سەنتەرەکە و راوێژى دەرونى وەربگرن.

لەبارەى سەنتەرى کۆچەوە، جەمال عەلى باسى لەوەکرد کە سەنتەرەکە بە هاوکارى رێکخراوى (سید)ى ئەمریکى بەرێوە دەچێت و لەلایەن ئەوانەوە پاڵپشتى دارایى دەکرێت، لە ناوەڕاستى مانگى نیسانەوە دەست دەکەن بە یەکەم توێژینەوە لە بارەى کۆچکردنەوە و ئەوەش یەکەم کارى سەنتەرەکان دەبێت.

بەغداد دانپێدانانى بۆ زانکۆى چەرموو دەرکرد

بەغداد دانپێدانانى بۆ زانکۆى چەرموو دەرکرد