لە گەشتی هەواڵەکانەوە
هه‌ڵمه‌تى دروستكردنى ئاگربڕ له دارستانه‌كانى سنوورى سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت
+964
ژووری هەواڵ
له ئێستاوه هه‌ڵمه‌تى دروستكردنى ئاگربڕ له دارستانه‌كانى سنوورى سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا ئاگربڕیان بۆ دارستانه‌كانى دوو قه‌زا و ناحییه‌كی سنوورى سلێمانى دروستكردووه.
ئاگربڕه‌كه به دوو جۆر ده‌كرێت، یه‌كه‌میان له‌رێگه‌ى تراكتۆره‌وه نێوانى داره‌كان ده‌كێڵدرێت و دووه‌میشیان به ده‌رمانى قڕكه‌ر گیاوگۆڵ ى نێوان داره‌كان ده‌ڕێندرێت بۆ ئه‌وه‌ى دووریان بخه‌نه‌وه له هه‌ر حاڵه‌تێكی ئاگركه‌وته‌نه‌وه.
——————-
هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه بۆ رێگاكانى پێنج گوندى سنوورى قه‌زاى پێنجوێن ده‌ستیپێكردوه و دوو رێكخراو و خه‌ڵكی گونده‌كان به‌شدارن.
رێبوار كه‌مال، له رێكخراوى مله‌كه‌وه بۆ پاراستنى ژینگه به 964ـى وت، كاتژمێر 9:00 ـى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به هاوكارى ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ده‌ستپێكردووه.
وتیشی “ئەم هەڵمەتە وەک پەیامێکی ژینگەیی و هاوکات خزمەتێک بە سروشتی ئەو ناوچانە دەبێت”.
—————–
لەمەیدانی حاجیاوا ئاژەڵفرۆشان ناڕەزایەتییان دەربڕی لەدژی ئەوەی ڕێگەیان پێنادرێ ماڵات لە سنورەکەوە بهێنن و ببەن.
به قسه‌ى ئاژەڵفرۆشێکی ئه‌م مەیدانی لە بازگەکانەوە رێگرییان لێ دەکرێ نایه‌ڵن ئاژەڵ بێنین و ببه‌نه‌وه دەرەوەی سنوری ئیدارەی راپەڕین و ده‌شڵێت “تا ئێستا نازانین هۆکاری رێگری کردنەکان چیه”.
سەعدی تەیب ئەحمەد بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری راپەڕین، به 964ـى وت، ئەم رێگریکردنانە لەلای ئه‌وانەوە نەکراوە و هیچ پەیوەندییەکی بەوانه‌وه نییه.