دیمەنی یەکێک لە گوندەکانی سنوری ناحیەی گاپیلۆن _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
شۆڕتی کارەبا دروستبووە
لەوەتی رەمەزانە ناحیەیەک و 10 گوند بێ کارەبان
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لەوەتەی مانگی رەمەزان دەستی پێکردووە، ناحیەی گاپیلۆن لە شارباژێڕ و 10 گوندی ناحیەکە کارەبایان نیە، دانیشتووانەکەی بە بێ کارەبا رۆژ دەکەنەوە.
هیوا عومەر دانیشتوی یەکێک لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە بە 964 وت، سێ شەوە کارەبایان نیە، شەوی رابردوو بۆ یەک کاتژمێر کارەبایان هاتوەتەوە و دواتر بڕاوە.
باسی لەوەشکرد، لە ناوچەکەدا موەلیدەی ئەهلی بوونی نیە، تەنیا پشت بە کارەبای نیشتمانی دەبەستن، بۆیە لەوەتەی مانگی رەمەزان دەستی پێکردوە بێ کارەبان.
بەکر ئەمین دانیشتووی ناحیەی گاپیڵۆنە ئەو وتی، هەندێک لە ماڵەکان مۆلیدەی کەسی یان هەیە مۆبایل و گڵۆپ بارگاوی دەکەینەوە، سێ شەوە سوودیان لە گڵۆپی شەحن بینیوە و بەربانگ دەکەنەوە و شەوگار بەڕێدەکەن.
بە قسەی، دانا قادر بەڕێوەبەری کارەبای ماوەت بۆ 964، شۆڕتێکی کارەبا دروستبووە لە سنوری کارەبای ناحیەی گاپیڵۆندا و سێ شەوە بە تیمی ماوەت و سلێمانی بەدوایدا دەگەڕێن و تائێستا نەدزۆراوەتەوە.
ئەو وتی، بە درێژایی نزیکەی 100 کیلۆمەتر کارەبا راکێشراوە، دەبێت ستون بە ستون بەسەریدا بگەڕێین و کارەبا هەڵبکەین، بۆ ئەوەی ئەو شۆڕتە بدۆزینەوە.
ئەو هێڵەی کارەبای ناحیەی گاپیڵۆن و 10 گوندی لەسەرە، ماوەی رابردوو، شۆرت تێیدا دروستبوو و توانرا بە دوو رۆژ بدۆزرێتەوە، ئێستاش سەرقاڵی بەدوادا گەڕانین بۆ ئەو شۆڕتە تازەی دروستبووە، دانا قادر قای وای وت.
گاپیلۆن بە 17 گوندەوە کێشەی کارەبای هەیە
شارباژێڕییەکان چاویان لە بووژانەوەی چەمی سوورەقەڵاتە
سنووری پشدەر و ماوەت بەچڕی بۆردوومان کران
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا