دوو تۆمەتبار لە پۆلیسى سلێمانى دەستبەسەرن
دەربەندیخان
دوو تۆمەتبار لە کاتى دزى کردندا بە مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
لە دەربەندیخان دوو تۆمەتبار لە کاتى لێکردنەوە و دزینى پارچەى ئۆتۆمبێل دەستگیرکران و دەستیش گیرا بەسەر بڕێک مادەى هۆشبەردا کە بە تۆمەتبارەکان بووە.
بەپێى راگەیەنراوێکى پۆلیسى سلێمانى، لەكاتی گەڕان و دەرچوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزە، دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لەنزیک تونێلی دەربەندیخان سەرقاڵی لێكردنەوەو دزینی پارچەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگربوون.
پۆلیس ئاماژەى بەوەکردووە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ و ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتباران بووە.
هەردوو تۆمەتبارەکەش بە بڕیارى دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.