حکومەت چاوی لە گەشتیاری زیاترە

لە پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ 24 کاتژمێر کار دەکرێت

964+
ئەحمەد مستەفا

قۆناغی دووەمی پرۆژەی كۆرنیشی زاخۆ دەستی پێ كرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی لەوەیە ئەم پڕۆژەیە سەدان گەشتیار بۆ ناوەندی ئیدارەکە بهێنێت.

درێژییەكەی شەش کیلۆمەترە، و زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، گرنگیدان بە ئاوەدانکردنەوەی شارەکان و کەرتی گەشتیاری، کاری لەپێشینەن، لە پێشخستنی ئەو کەرتەش بەردەوام دەبن.

هزرڤان فرسەت، ئەندازیار لە پرۆژەكە ئەمڕۆ سێشەممە 12.3.2024 ئەوەی وتووە، ئەم پرۆژەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری زاخۆ سەرپەرشتی دەکرێت، کارکردن لەم پڕۆژەکەدا 24 کاتژمێر بەردەوامە و پێشکەوتنێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەیەکی کەمدا دەکرێتەوە.

فرۆشیارێک قسەی بۆ پێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێت، بە تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ دڵخۆش بووین، گەشتیارێکی زۆر لە سلێمانی و ناوچەکانی تر بەو هۆیەوە سەردانمان دەكەن.

ئەو فرۆشیارە هیوای خواستووە، حکومەتی هەرێم لە دروستکردن و ئاوەدانکردنەوەی کوچە و کۆڵانەکانی زاخۆ بەردەوام بێت، کۆڕنیشی زاخۆ یەکێکە لە پرۆژە دیارەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە تەوابوونی کارەکانی پێشبینی وایە رۆژانە سەدان گەشتیار رووی لێبکەن.

ئیدارەی زاخۆ بۆ ئەم رەمەزانەش 30 خانوو دەبەخشێت

ئیدارەی زاخۆ بۆ ئەم رەمەزانەش 30 خانوو دەبەخشێت

لە زاخۆ داشکاندنێکی کەم وێنە بۆ نرخی شتومەک و خزمەتگوز...

لە زاخۆ داشکاندنێکی کەم وێنە بۆ نرخی شتومەک و خزمەتگوزاری کرا

قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی زاخۆ بێ بەرامبەر ب...

قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی زاخۆ بێ بەرامبەر بەربانگ دەکەنەوە