زاخۆ

تەرمى گەنجێک لە رووبارى خابووردا دۆزرایەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

تەرمى گەنجێک تەمەن 30 لە رووبارى خابوورى زاخۆ لەلایەن پۆلیسەوە دۆزایەوە.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـى وت،”کاتژمێر 5:30 خولەکى ئێوارەى ئەمڕۆ، لە بوونى تەرمێک لە رووبارى خابوور ئاگادار کراینەوە و دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و تەرمەکە دەرهێنرا”.

بە وتەى ئەحمەد رەمەزان، ئێستا تەرمى گەنجە 30 ساڵییەکە لە پزیشکى دادە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارى گیانلەدەستدانەکەى دەکرێت.

“گومان دەکەین تەرمەکە چەند رۆژێکى بەسەردا تێپەڕیبێت”، وتەبێژى پۆلیسى زاخۆ واى وت.

تەنیا لە مانگى ئادارى 2024دا، ئەمە سێیەم حاڵەتى دۆزینەوە تەرمە لە رووبارى خابوورى زاخۆدا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەرمی گەنجێک لە خابوور دۆزرایەوە

تەرمی گەنجێک لە خابوور دۆزرایەوە