د.عەبدولرەحمان زێباری ئەندامی دادگای فیدڕاڵی. وێنە:هەژماری کەسی دادوەر.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی رایگەیاند
ئەندامێکی کوردی دادگای فیدڕاڵی لە پۆستەکەی کشایەوە
964+
فەهمی نەبی
دادوەر عەبدولرەحمان سلێمان زێباری ئەندامی دادگای باڵای فیدڕاڵی لەئەندامیەتی ئەو دادگایە کشانەوەی خۆی راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە دادوەر عەبدولرەحمان زێباری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی رایگەیاند، “لەبەرئەوەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دژی بنەماکانی سیستمی فیدڕاڵییە و نەمانتوانی پشتگیری لە مافەکانی هەرێمی کوردستان بکەین لەو دادگایە بۆیە کشانەوەی خۆم رادەگەیەنم”.
ئەو دادوەرە دەڵێت، “هەوڵمداوە کاربکەم لەسەر جێگیرکردنی سیستمی فیدڕاڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاکە هەرێمە لەرووی دەستوریەوە دانی پێدانراوە”.
دادگای فیدڕاڵی نۆ ئەندامی سەرەکی و چوار ئەندامی یەدەگی هەیە، کورد لە دادگای فیدڕاڵی تەنیا دوو ئەندامی هەیە، هەریەکە لە د. عەبدولرەحمان سلێمان سەرۆکی دادگای تاوانەکانی دهۆک و دادوەر جاسم جەزا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی.