لە عەلوەی سلێمانی
تەماتە دەستناکەوێت و هەر کیلۆیەک نزیکەی هەزار دیناری چووەتە سەر
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
لە هەر سێ پارێزگای هەرێم ئەمڕۆ بەیانی بەشێوەیەکی کتوپڕ نرخی تەماتە لە عەلوەکان بەرزبوویەوە بە جۆرێک هەر کیلۆیەکی تا نزیکەی 1500 دینار چوو.
حاجی سەرەوەر عەلی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی لە سەندیکای عەلوەی سلێمانی بۆ 964 دەڵێت، لەبەر ئەوەی قەدەغەیە هاوردەکردنی تەماتە هەیە و لە خوارووی عێراق تەماتە بار نەکراوە بۆیە نرخی تەماتە هێندە سەرکەوتووە.